داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئەپڵ جارێکی دیکە شکاندنی وشەی نهێنی ئایفۆنەکانی رەتکردەوە


ئەپڵ کە کۆمپانیایەکی زەبەلاحی ئەمریکی بواری تەکنەلۆجیایە، لەدوای کەیسەکەی سان بەرناردینۆ، جارێکی دیکە داواکاریی شکاندنی وشەی نهێنی ئایفۆنی کەسێکی لە کەیسێکی تایبەت بە ماددەی هۆشبەر، رەتکردەوە. 


دوای ئەوەی لەكەیسی شكاندنی وشەی نهێنی ئایفۆنی هێرشبەرەكەی ساڵی رابردووی شاری سان بەرناردینۆی سەربە ویلایەتی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمریكادا، كۆمپانیای ئەپڵ رەتی كردەوە هاوكاریی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای) بكات، ئەم جارەش لە كەیسی شكاندنی وشەی نهێنی ئایفۆنی كەسێك بەناوی جون فێنگ كە پەیوەستە بە ماددەی هۆشبەرەوە، جارێكی دیكە داواكاریی وەزارەتی دادی ئەمریكای رەت كردەوە.      

لە روونكردنەوەیەكدا لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە كە ناوەندەكەی لە ویلایەتی كالیفۆرنیایە، ئاماژە بەوەكراوە حكوومەتی ئەمریكا لە كەیسەكەی نیویۆركدا، نەیتوانیوە ئەوە بسەلمێنێت كە هاوكارییەكانی كۆمپانیاكەیان پێویستە و وەزارەتی داد بەمەبەستی دەرهێنانی زانیارییەكان لە ئایفۆنەكەی فێنگ هەموو رێگاكانی تاقی نەكردووەتەوە.

ئێف بی ئای پێشتر ئەوەی راگەیاندبوو، لە كەیسی هێرشبەرەكەی سان بەرناردینۆدا سەرچاوەیەك كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت هاوكاریی كردوون لە شكاندنی وشەی نهێنی ئایفۆنی هێرشبەرەكەدا كە ناوی سەید رەزوان فارووقە و لەبەر ئەوەیش چیتر پێویستییان بە هاوكاریی كۆمپانیای ئەپڵ نەماوە. بەڵام هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەری ئێف بی ئای جەیمس كۆمی رایگەیاندبوو ئەو شێوازەی بۆ شكاندنی وشەی نهێنی ئایفۆنەكەی فارووق بەكاریان هێناوە پێدەچێت بۆ مۆدێلەكانی دیكەی ئایفۆن كارنەكات. 

1498 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2016

بابەتی زیاتر