داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە دوو ساڵی رابردوودا زۆرترین رێژەی شێرپەنجەی مەمك لە هەرێم تۆماركراوە


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەكەلی بۆ نەخۆشیەكانی خوێن و شێرپەنجە دكتۆر سامی ئەحمەد، دەڵێت: "ساڵانە لە تەواوی جیهان ١٤ ملیۆن كەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن و لەو رێژەیەش زیاتر لە نیوەیان گیان لە دەست دەدەن". 

سامی ئەحمەد ڕاشیگه‌یاند : "لە ساڵی رابردوودا لە هەردوو نەخۆشخانەی نانەكەلی و بەشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی رزگاری، ناوی هەزار و ٦٢٥ كەس تۆماركراوە كە تووشی ئەو نەخۆشیە بوون. كۆی ئەو نەخۆشانەش كە تاوەكو ئێستا پەڕاویان بۆ كراوەتەوە ١٨ هەزار كەس دەبن كە ژمارەیەكیان گیانیان لە دەست داوە ئەوانی دیكەش ماون و چارەسەر وەردەگرن". 

دكتۆر سامی ئاماژەشی بەوەدا كە ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ئەو نەخۆشیە بوون و ناویان تۆماركراوە ٤٠ لەسەدایان خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن. واتە عەرەبی پارێزگاكانی دیكەی عێراق و كوردی رۆژئاوا و باكوور و رۆژهەڵاتی كوردستان و ئەو كرێكارە بیانیانەی كە هاتوون لە هەرێمی كوردستان كار بكەن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەكەلی گوتیشی: "رۆژانە نزیكەی ٢٥٠ كەس سەردانی نەخۆشخانەی نانەكەلی دەكەن كە نزیكەی ١٠٠ كەسیان بۆ وەرگرتنی دەرمان سەردان دەكەن". 

دكتۆر سامی هەروەها گوتیشی: "بڕی تێچووی ساڵانەی پشكینینەكان و ئەو دەرمانانەی كە دەدرێن نزیكەی ٤٠ تا ٥٠ ملیۆن دۆلار دەبێت كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە خەرج دەكرێت و بڕێكی كەمیشی لەلایەن كۆمەڵە خێرخوازییەكان و بڕێكیش لەلایەن بەغداوە كە نزیكەی ٣٠ لەسەدا دەبێت دابین دەكرێت". 

1077 جار خوێندراوەتەوە
20/04/2016

بابەتی زیاتر