داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وێنه‌ی ژنێكی ره‌شپێست ده‌خرێته‌ سه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی


حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی بۆ مافی ژنان و دیموكراسیدا، بڕیاریدا سه‌رله‌نوێ دراوی 5 و 10 و 20 دۆلاری دیزاین بكاته‌وه‌.
برێاره‌ له‌سه‌ر رووی پێشه‌وه‌ی 20 دۆلاریدا، وێنه‌ی ژنه‌ ئه‌مریكی ره‌شپێستی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی هاریت توبمان دابنرێت كه‌ به‌ دژایه‌تیكردنی كۆیلایه‌تی ناسراوه‌.

بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ژنێكی ره‌شپێست ده‌چێته‌ سه‌ر رووی دۆلاری ئه‌مریكا.

حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی بۆ مافی ژنان و دیموكراسیدا، بڕیاریدا سه‌رله‌نوێ دراوی 5 و 10 و 20 دۆلاری دیزاین بكاته‌وه‌.

به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا،  برێاره‌ له‌سه‌ر رووی پێشه‌وه‌ی 20 دۆلاریدا، وێنه‌ی ژنه‌ ئه‌مریكی ره‌شپێستی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی هاریت توبمان دابنرێت كه‌ به‌ دژایه‌تیكردنی كۆیلایه‌تی ناسراوه‌.

له‌ڕووی پشته‌وه‌ی دراوه‌كه‌دا وێنه‌ی حه‌وته‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌ندریو جاكسن و كۆشكی سپی داده‌نرێت. به‌م شێوه‌یه‌ 20 دۆلاری ده‌بێته‌ یه‌كه‌م دراوی ئه‌مریكی كه‌ وێنه‌ی ژنێكی ره‌شپێستی له‌سه‌ربێت.

له‌ ساڵانی 1891 - 1896 مارپا واشنتن یه‌كه‌م ژن بوو وێنه‌ی له‌سه‌ر دراوی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكیدا دانرا.

له‌سه‌ر رووی پێشه‌وه‌ی 10 دۆلاریشدا وێنه‌ی یه‌كه‌م وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌لێكسانده‌ر هامڵتن داده‌نرێت و له‌ روووه‌كه‌ی دیكه‌یدا وێنه‌یه‌ك وه‌ك نیشانه‌ی رێپێوانێك كه‌ له‌ ساڵی 1913دا له‌پێناوی مافی ده‌نگدانی ژناندا به‌ڕێوه‌چووبوو ده‌نه‌خشێنرێت.

وێنه‌كه‌ ئامانجی به‌رزڕاگرتنی رۆڵی داكۆكیكارانی مافی ژنانی ئه‌مریكییه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ لوكرێتیا مۆت، سۆجۆرنه‌ر تروپ، سوزن ئه‌نتۆنی، ئه‌لیزابێپ ستانتن و ئه‌لیس پاوڵ له‌خۆده‌گرێت.

بڕیاره‌ له‌سه‌ر رووی 5 دۆلاریشدا وێنه‌ی رووداوه‌كانی مۆنۆمێنتی لیكۆڵن له‌ واشنتۆنی پایته‌خت بنه‌خشێنرێت كه‌ گرنگیی زۆری هه‌یه بۆ دیموكراسیی ئه‌مریكا. له‌ وێنه‌كانی سه‌ر 5 دۆلاریدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ماریان ئه‌نده‌رسن، ئێلیانۆر رۆزڤێڵت و مارتن لوپه‌ر كینگ دابنرێت.

وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا جاك لیو رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ یادی 100 ساڵه‌ی مافی ده‌نگدانی ژنانی ئه‌مریكادا كه‌ ده‌كاته‌ 2020، دیزاینی دراوه‌ تازه‌كان ته‌واوبكرێت. 

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار مانگی حوزه‌یرانی 2015 رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر 10 دۆلاریدا وێنه‌ی ژن داده‌نرێت.

دواتر ژنه‌ چالاكه‌كانی ئه‌مریكا داوایانكرد كه‌ دراوی 20 دۆلاری كه‌ وێنه‌ی جاكسنی له‌سه‌ره‌ و به‌هۆی هه‌ڵوێستی ناوبرا له‌باره‌ی بازرگانیی كۆیله‌ و دژایه‌تیكردنی هیندییه‌ سووره‌كانه‌وه‌، ئه‌و دراوه‌ سه‌رله‌نوێ دیزاین بكرێته‌وه‌.

لیو رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاری گۆڕینی وێنه‌ی سه‌ر 20 دۆلاری، له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌خنانه‌ی لێیده‌گیرێت، ناكرێت هه‌مووان دڵخۆش بكات.


1119 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2016

بابەتی زیاتر