داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئافره‌تان پاش مردنی‌ هاوسه‌ره‌كانیان ته‌ندروستیان باشتر ده‌بێت


به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك, ئافره‌تان پاش مردنی‌ هاوسه‌ره‌كانیان ته‌ندروستیان باشتر ده‌بێت.

كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی پزیشكی له‌ زانكۆی بادۆڤای ئیتاڵیا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ئافره‌تان پاش‌ مردنی هاوسه‌ره‌كانیان باری‌ ته‌ندروستیان به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ مردنی هاوسه‌ره‌كان ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌رك و گرفت و نه‌مانی فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر ئافره‌تان.

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ریخستووه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی خێزانه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كێشه‌ و گرفتیان زیاد ده‌كات و كارده‌كاته‌ سه‌ر ته‌ندرووستییان، چونكه‌ له‌ ڕابردوودا به‌ ته‌واوی پشتیان به‌ خێزانه‌كانیان به‌ستووه‌.

بوونی خێزان له‌ ژیانی پیاودا فشاری ده‌روونی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ده‌توانێت كاره‌كانی ژیانی به‌باشی به‌ڕێوه‌به‌رێت.

به‌پێی هه‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ به‌ته‌نها ده‌مێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ خه‌مۆكی و بێ هیوا بوون كه‌متر ده‌بێت به‌ به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی كه‌ به‌ته‌نها ده‌مێننه‌وه‌. ئه‌مه‌ش‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئافره‌تان توانای ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانیان له‌ پیاوان زیاتره‌.

1143 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2016

بابەتی زیاتر