داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌ داوی‌ سیانزه‌ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار داهاتی كۆمپانیای‌ ئەپڵ کەمی کرد


داهاتی سێ مانگی رابردووی کۆمپانیای ئەپڵ، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سەدا ١٢.٧ کەمی کردووە، ئەمەش یەکەمجارە روودەدات لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە.

 کۆمپانیای ئەپڵ لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "داهاتی مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات و ئاداری رابردوو بریتی بووە لە ٥٠ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار و ئەم بڕەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سەدا ١٢.٧ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە کە ٥٨ ملیار دۆلار بوو.
بەم شێوەیەش ئەو کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ئەوە بۆ یەکەمجار داهاتەکەی کەم دەکات.

هاوکات فرۆشی ئامێری ئایفۆن لە ٣ مانگی رابردوودا بریتیبووە لە ٥١ ملیۆن ٢٠٠ هەزار ئامێر و ئەم رێژەیەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سەدا ١٦.١ کەمی کردووە کاتێک ساڵی رابردوو لە هەمان قۆناغدا ٦١ ملیۆن ئایفۆنی فرۆشتبوو.


1295 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2016

بابەتی زیاتر