داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خواردنی‌ شوتی بۆ ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ باشه‌


1-    ته‌نكه‌ نه‌فه‌سی: دژه‌ ئۆكسێنه‌كانی ناو شوتی ده‌ورێكی باڵایان له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ توندی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی وه‌ هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن, نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و رۆماتیزمی جومگه‌.

2-    شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات: شوتی سه‌رچاه‌یه‌كی گرنگی دژه‌ ئۆكسێنه‌كانه‌ كه‌ له‌ سروشتدا وه‌كو دژه‌ ئۆكسینی كاروتینی بۆنموونه‌ لایكۆپین. لایكۆپین ئه‌و ره‌نگه‌ سوره‌ سه‌رنج راكێشه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ندی میوه‌ دا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانی شێر په‌نجه‌ی پرۆستات. جێگای ئاماژه‌ پێكرنه‌ كه‌ شوتی له‌ هه‌موو جۆره‌كانی تری‌ میوه‌ لایكۆپینی زیاتر تێدایه‌.

3-    كێشه‌ی گورچیله‌ ئاوی شوتی هۆیه‌كی گرنگه‌ بۆ خاوێن كردنه‌وی‌ گورچیله‌كان و زه‌رداو.
4-    چاك بوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كان: سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆرباشی ڤیتامین C  و A به‌ تایبه‌تی به‌ هۆی بوونی بیتا كارۆتین. كه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌ لامه‌تی خانه‌كان و زوو چاك بوونه‌وه‌ی برین.

5-    نه‌خۆشیه‌كانی چاو: شوتی ده‌توانێت چاو بپارێزێت له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی لێڵ بینین

6-     پارێزكاری‌ پێست: شوتی پێست له‌ زوو پیر بوون ده‌پارێزێت .

7-    شوتی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌له‌ی ڤیتامین Bكه‌ گرنگن بۆ بۆبه‌رهه‌م هێنانی ووزه‌و گه‌شه‌ی ته‌ندروست. پسپۆرانی بواری‌ خۆراك ئامۆژگاری‌ خه‌لك ده‌كه‌ن به‌ خواردنی وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی B6 و B1 و مه‌گنسیۆم. به‌ هۆی هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆرئاو  له‌ شوتی كه‌ ده‌گاته‌ 92% و هه‌بوونی ووزه‌ , شوتی به‌ میوه‌یه‌كی به‌ نرخ داده‌ندرێت بۆته‌ندروستیه‌كی باش.

8-    به‌رگی له‌ش: به‌ هۆی بوونی ڤیتامینات و دژه‌ ئۆكسین, شوتی توانای زیاد كردنی به‌رگری له‌شی هه‌یه‌.

9-    بۆفێنك كردنه‌وه‌:  شوتی گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها شوتی به‌ تایبه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ سایترولین كه‌ پرۆتینێكه‌ له‌ش به‌كاری‌ ده‌هێنێ بۆدروست كردنی پرۆتینی ئارجنین كه‌ به‌ كاردیًت بۆ ده‌ركردنی ئه‌مۆنیا له‌ له‌ش وه‌ هه‌روه‌ها گرنگن بۆ رۆیشتنی خوێن بۆ له‌ش و ته‌ندروستی دڵ.

10-    هه‌روه‌ها شوتی گرنگه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی توشی دا‌و الملوك بوون به‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ی‌ ترشی یوریك له‌ جومگه‌كان چونكه‌ شوتی ترشی یوریك كه‌م ده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تی چاك بوونه‌وه‌ ده‌دات له‌م نه‌خۆشیه‌.

11-    شوتی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ڤیتامین B1 و پۆتاسیۆم و مگنسیۆم كه‌ له‌ش له‌ چه‌نده‌ها نه‌خۆشی ده‌پارێزن.



یاسین مامند گه‌ڵاڵی - ماسته‌ر له‌ زانستی خۆراك و ته‌ندروستی

4897 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2016

بابەتی زیاتر