داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌زای سۆران.. زۆربوونی ئۆتۆمبێلی (تۆزوبا)



به‌هۆی زۆربوونی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا كه‌ له‌قه‌زای سۆران به‌ ئۆتۆمبێلی (تۆزوبا) ناسراوه‌، هه‌روه‌ها زۆری سه‌رپێچیكردن به‌و ئۆتۆمبێلانه‌، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منیه‌تی شاره‌كه‌، قایمقامیه‌تی قه‌زای سۆران چه‌ند بریارێك ده‌رده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پێشانگایانه‌ی مامه‌ڵه‌ی (تۆزوبا) ده‌كه‌ن تا 10 رۆژی تر پێشنگاكانیان له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ پاك بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا داده‌خرێن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تابلۆیان نییه‌ یان ده‌سكاری تابلۆیان كردووه‌، ئیجرائاتی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی دا قایمقامی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ هاتوون، ماوه‌ی مۆڵه‌تی یاسایان به‌ژماره‌ی بیانی به‌سه‌رچووه‌ له‌ماوه‌ی 10 رۆژ ئاگادار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان، ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ماتۆر سكیلانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تیان نییه‌، له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 رۆژه‌دا مۆڵه‌ت ده‌رنه‌هێنن، ڕێوشوێنی یاساییان له‌گه‌ڵدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.


3234 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2016

بابەتی زیاتر