داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌ ئێران چوار ھەزار ئافرەت وانەی نینجا وەردەگرن


نزیکەی چوار ھەزار ئافرەت لە ئێران بەئامانجی بەرزکردنەوەی متمانە و بەرگریکردن لە خۆیان وانەی نینجا وەردەگرن.

راھێنەری ھونەری شەڕکردن و بەرگریکردن لە ھۆڵی وەرزشی رەفەح لەشاری تاران، تینا روشێنیا رایگەیاندوه‌ کە لەم دوایانەدا خەڵک زیاتر ئارەزووی ھونەری بەرگری و شەڕکردن دەکات و ژمارەی ئەو ئافرەتانەی کە دەیانەوێت راھێنانی نینجا وەربگرن لە بەرزبوونەوە دایە. 

روشێنیا وتیشی‌: "نزیکەی چوار ھەزار ئافرەت لە  ئێران بەئامانجی بەرزکردنەوەی متمانە و بەرگریکردن لە خۆیان بەشداری لە راھێنانەکانی نینجا دەکەن".

روشێنا: ئاماژەی بەوە دا کە ئەو خاوەنی پشتێنەی رەشە و نزیکەی ٢٠ ساڵە وەرزشی کاراتێ، تایکواندۆ و کیک بۆکسینگ دەکات وێڕایی ئەوەی کە ١٤ ساڵە وەرزشی نینجا دەکات.

روشێنیا جەختیشی لەوە کردەوە کە نزیکەی ٤٠ ئافرەتی وەرزشوان لە ھۆڵەکەیاندا کار دەکەن و ١١٠ ئافرەتی راھێنەری نینجاش لە سەرتاسەری وڵات ھەیە. 

1662 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2016

بابەتی زیاتر