داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

به‌كارهێنانی ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێته‌ هۆی خه‌مۆكی



له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 1787 كه‌س ئه‌نجامدرا كه‌ رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی 61 خوله‌ك‌و هه‌فتانه‌ش 30 جار سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ گرتوونیه‌تیه‌وه‌ رێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ حاڵه‌تی خه‌مۆكییان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ دێت تا كاتی به‌كارهێنان‌و چوونه‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر بێت، به‌كارهێنه‌رانی رووبه‌ڕووی خه‌مۆكی زیاتر ده‌بنه‌وه‌.

توێینه‌وه‌كه‌ له‌ زانكۆی (بیتسبێرگ)ی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان تێداكردووه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 19 بۆ 32 ساڵییدایه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ پرسیاری تایبه‌ت به‌ به‌كارهێنانی ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك‌و تویته‌ر ‌و ئینیستیگرام‌و یوتوب‌و گوگڵ پڵه‌سیان كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌ به‌ زۆری به‌كاره‌هێنن دوو هێنده‌‌و پۆینت حه‌وت جار زیاتر له‌ كه‌سانی دیكه‌ رووبه‌ڕووی خه‌مۆكی ده‌بنه‌وه‌.

1249 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2016

بابەتی زیاتر