داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مسوڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی لەندەن

لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لەندەن پاڵێوراوی پارتی کرێکاران، سادق خان سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بەو شێوەیەش بووە یەکەمین مسوڵمان کە ببێتە سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە. 

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دانیشتوانی لەندەنی پایتەختی بریتانیا بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی شارەوانی شارەکە روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد. لەو رکابەرییەدا کە لە نێوان پاڵێوراوی پارتی کرێکاران، سادق خان و پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار، زاک گۆڵد سمیسدا بەڕێوە چوو، خان ملیۆنێک و ٣١٠ هەزار و ١٤٣ دەنگی بەدەست هێنا و بووە سەرۆکی نوێی شارەوانی، لە کاتێکدا رکابەرەکەی توانی ٩٩٤ هەزار و ٦١٤ دەنگ بهێنێتەوە. 

خان بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٥٦ پۆینت هەشتی دەنگەکان توانی کۆتایی بە هەشت ساڵ سەرۆکایەتی شارەوانی لەندەن لەلایەن پارتی پارێزگارانەوە بهێنێت، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکانیش لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد شانازی بەوەوە دەکات کە دانیشتووی لەندەنە و ئەو ئەرکەی پێ سپێردراوە، سوپاسی هەموو دەنگدەرانیشی کرد. خانی تەمەن ٤٦ ساڵە و بەڵێنی یەکەی نیشتەجێبوون، کار و پاک و خاوێنی بە لەندەنییەکان دا. 

سەرۆکی گشتیی پارتی کرێکاران جێرێمی کۆربین، لە رێگەی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە پیرۆزبایی لە خان کرد و نووسیویەتی: ''پیرۆزە، لە پێناو لەندەنێکدا کە تێیدا هەمووان یەکسان بن، تامەزرۆی کارکردنم لەگەڵتدا''. 

خان کە باوکی شۆفێری پاسە، لەلایەن وەزیری کار و نوێگەری و بازرگانی، ساجید جاویدەوە کە سەر بە پارتی پارێزگارانە پشتیوانیی لێ کرا. جاوید لە ئەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: ''پیرۆزبایی لە کوڕی شۆفێرێکی دیکەی پاسەوە'' و بەو شێوەیە پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە خان کردووە. 

خان کوڕی خێزانێکی پەنابەری پاکستانییە و لەساڵی ١٩٧٠دا لە لەندەن لەدایک بووە، لەزانکۆی نۆرس لەندەن کۆلێژی یاسای تەواو کردووە. 

لەساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو سەردەمەوە وەک وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رەوەندەکان دەستنیشان کرا و دواتر بووە وەزیری گواستنەوە.

لەدوای هەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی ئایاری پارساڵەوە، لە کابینەی سێبەردا ئەرکی ''وەزیری بەرپرس لە کاروباری لەندەن''ی پێ درا بەڵام بۆ ئەوەی ببێتە پاڵێوراوی سەرۆکایەتی شارەوانی، دەستی لەم پۆستە کێشایەوە. 

سادق خان خێزاندارە و خاوەنی دوو کچە، لەساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا نوێنەرایەتی ناوچەی توتینگی باشووری لەندەن لە پەرلەمانی بریتانیا دەکات.


1728 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2016

بابەتی زیاتر