داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زۆربه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران تووشی‌ نه‌خۆشییه‌كانی ئازاری‌ پشت ده‌بن


توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه‌ بۆ توشبوونی زۆرینه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی‌ گشتی‌و تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی ئازاری‌ پشت‌و بڕبڕه‌ی‌ پشت ده‌كات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیی كه‌ له‌ ئیمارات ئه‌نجام دراوه‌ له‌سه‌دا 80ی فه‌رمانبه‌رانی حكومیی‌و كه‌رتی‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ری‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی ناسراو به‌ نه‌خۆشی نووسینگه‌‌و كۆمپیوته‌ر ده‌بن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئازاری‌ پشت‌و بڕبڕی‌ پشت.
بڕیاره‌ ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ پێنجه‌می (چاره‌سه‌ری‌ سروشتی)دا رابگه‌یه‌نرێت، به‌پێی نێوه‌ڕۆكی نێو توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌خوار 45 ساڵیه‌وه‌یه‌ كه‌مئه‌ندامیی دروست ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ روو كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ شه‌ش مانگ ئازاری‌ به‌شی خواره‌وه‌ی‌ پشتیان هه‌یه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 50 ناتوانن جارێكی دیكه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی كۆنگره‌ی چاوه‌ڕوانكراوی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری‌ سروشتی، رێژه‌ی‌ تووشبوون به‌ ئازاری‌ به‌شی خواره‌وه‌ی‌ پشت له‌ وڵاتی‌ ئیمارات بۆ سه‌روو له‌سه‌دا 60 به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

1517 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2016

بابەتی زیاتر