Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

منداڵێك له‌ زیره‌كیدا ئه‌نیشتاینی زانای‌ فیزیای‌ تێپه‌ڕاند


منداڵێك له‌ زیره‌كیدا ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاینی زانای‌ فیزیای‌ تێپه‌ڕاند.

(نیشی ئۆگالی) دانیشتووی شارۆچكه‌ی‌ (ئۆدنشۆ)ی شاری‌ (مانچسته‌ر)ی به‌ریتانیایه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سه‌ هه‌ره‌ كه‌م ته‌مه‌نانه‌ی‌ توانی به‌ تێپه‌ڕاندنی 162 نمره‌ به‌رزترین رێژه‌ی‌ ئاستی‌ زیره‌كیی تۆمار بكات.

به‌پێی دوو تاقیكردنه‌وه‌ش كه‌ رێكخراوی (مینسا) بۆ (نیشی ئۆگالی)یان كردووه‌ ئه‌و كچه‌ 10 ساڵه‌ توانیویه‌تی‌ به‌سه‌ر (ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین)ی زانای‌ بواری‌ فیزیادا سه‌ربكه‌وێت.

ساڵی‌ 2001 (نیلانجا)‌و (شیرومی) باوك‌و دایكی (نیشی) له‌ سریلانكاوه‌ به‌ره‌و به‌ریتانیا كۆچیان كرد، باوكی ده‌ڵێ ئه‌وان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ستیان به‌ زیره‌كی كچه‌كه‌یان كردووه‌. له‌كۆتاییدا نیشی هیوا ده‌خوازێت ببێته‌ زانایه‌كی به‌ناوبانگ.

هه‌ر به‌هۆی‌ زیره‌كییه‌كه‌شیه‌وه‌ ئه‌م منداڵه‌ به‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی (مینسا)ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ كه‌سه‌ زۆر زیره‌كه‌كان وه‌رگیرا.

رێكخراوی مینسا 100 هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرێت له‌وانه‌ی‌ زیره‌كیی‌و لێهاتوویه‌كی نائاساییان هه‌یه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌توانن له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌م رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ تا كۆتایی ژیانیان به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كدییه‌وه‌ هه‌بێت.

7018 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2016

بابەتی زیاتر