داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هێزی‌ نێوان دایك و منداڵ ده‌رده‌خات


لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ زانكۆی‌ ستانفۆردی‌ ئه‌مریكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هێزی‌ نێوان دایك و منداڵ ده‌رده‌خات.

به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌  زۆربه‌ی‌ به‌شه‌كانی‌ مێشكی‌ منداڵ ته‌نها به‌بیستنی‌ ده‌نگی‌ دایك كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ چركه‌یه‌كدا توانای‌ ناسینه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ دایكی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌رده‌نگێكی‌ دیكه‌دا.

لێكۆلێنه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌شانه‌ی‌ مێشكی‌ منداڵ كه‌په‌یوه‌ندیان به‌ده‌نگیشه‌وه‌ نیه‌، له‌گه‌ڵ‌ بیستنی‌ ده‌نگی‌ دایكدا كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتی‌ دایك  لای‌ منداڵ نیشانده‌دات.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی‌ زانكۆ ئه‌مریكیه‌كه‌ ڕوونیكردۆته‌وه‌ ده‌نگی‌ دایك په‌یوه‌سته‌ به‌زۆربه‌ی‌ ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كانی‌ مێشكی‌ مرۆڤه‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیان به‌سۆزو خۆشه‌ویستی‌ و كاردانه‌وه‌و لایه‌نی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌دایك سه‌رچاوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ فێربوونی‌ مرۆڤه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.

2697 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2016

بابەتی زیاتر