داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئه‌و تیشكه‌ی له‌مۆبایل ده‌رده‌چێت هۆكاره‌ بۆ توشبونی مرۆڤ به‌جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵ


ناوه‌نده‌كانی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ زانستیی‌ جیهان به‌رده‌وامن له‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ ئه‌و تیشكه‌ی‌ له‌ ئامێری‌ مۆبایله‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ كه‌ناوه‌ندێكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مشك ئه‌نجامیداوه‌و ڕۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یلی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ریخستووه‌، ئه‌و تیشكه‌ی‌ له‌ئامێری‌ مۆبایله‌وه‌ ده‌رده‌چێت هۆكاره‌ بۆ تووشبوونی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ به‌ زۆر نه‌خۆشی كوشنده‌ له‌وانه‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك و دڵ.

ناوه‌نده‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ له‌ماوه‌ی‌ دووساڵی‌ به‌رده‌وامدا هه‌ستاوه‌ به‌تاقیكردنه‌وه‌ی‌ شه‌پۆله‌كانی‌ ڕادیۆ به‌سه‌ر دوو هه‌زارو پێنج سه‌د مشك بۆ ماوه‌ی‌ نۆ سه‌عات له‌ هه‌ر ڕۆژێكدا، دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ مشكه‌كان تووشی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ نزم له‌ وه‌ره‌می‌ پیس هاتوون.

له‌به‌رامبه‌ردا زانایانی‌ به‌ریتانی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌ ئه‌مریكیه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن بۆ زانینی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ تیشكی‌ مۆبایل پێویسته‌ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر خوودی‌ مرۆڤ بكرێت نه‌ك مشك، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پێشوو كه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجام دراون جێگای‌ مه‌ترسی‌ نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ش واتای‌ ئه‌وه‌نیه‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل كه‌ سه‌دان ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا به‌كاری‌ ده‌هێنن هیچ زیانێكی‌ ته‌ندروستی‌ نیه‌، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زیاد له‌پێویست به‌كاری‌ ده‌هێنن.

1644 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2016

بابەتی زیاتر