داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كاركردنی زۆر مرۆڤ تووشی خه‌مۆكیی‌و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات


گه‌رچی ئێستا به‌شێكی به‌رچاو له‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بێكاریی تووشی خه‌مۆكی كردوون، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی نوێ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ كاركردنی زۆریش مرۆڤ تووشی خه‌مۆكیی‌و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات.

توێژه‌ره‌وانی به‌شی زانستی ده‌روونناسی زانكۆی (بێرگن) له‌ وڵاتی نه‌رویج ئاشكرایان كرد: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رده‌وام له‌ كاردان‌و خوویان پێوه‌گرتووه‌ زیاتر رووبه‌ڕوووی دڵه‌ڕاوكێ‌و خه‌مۆكیی‌و رارایی ده‌بنه‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ زانكۆی (بێرگن) له‌سه‌ر 16 هه‌زار‌و 426 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ نێوه‌ندی ته‌مه‌نیان 37 ساڵه‌‌و چاودێریی كاریگه‌ریی خووگرتن به‌ كار له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌یان كراوه‌ كه‌ تا چ رادده‌یه‌ك تووشی په‌رێشانیی ده‌روونییان ده‌كات.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌واوی ژیانیان له‌نێو كاردایه‌‌و كاره‌كه‌یان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی‌و ژیانیان دروستكردووه‌ به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 32 ‌و پۆینت 7 زیاتر له‌ كه‌سانی دیكه‌ ئه‌گه‌ری‌ تووشبوون به‌ په‌شێویی ده‌روونییان لێده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌و كه‌سانه‌دا كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌ كاره‌وه‌ سه‌رقاڵ نین ته‌نها له‌سه‌دا 12‌و پۆینت حه‌وته‌


1453 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2016

بابەتی زیاتر