داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

شه‌ڕی جیهانیی ئاو !


ھەردوو ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠١٥ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی گرنگی بڵاوکردوەتەوە لەژێر ناوی (ئاو لە پێناوی ژیان) .

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە پێنج یەکی دانیشتوانی جیھان ئاوی پاکیان دەستناکەوێت بۆ خواردنەوە، ئەویش بەھۆی خراپی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانەوە، بەو ھۆیەشەوە خەڵکانی ھەژار ژیانی ڕۆژانەیان تەنھا بە دوو گاڵۆن و نیو واتە نزیکەی (٥ لیتر) ئاو بەڕێدەکەن لەکاتیکدا دانیشتوانی وڵاتە دەوڵەمەندەکان ٣٠ ھێندەی ئەو ڕێژەیە ڕۆژانە ئاو بەکاردەھێنن .

ڕاپۆرتەکە دەڵێت "ڕێژەی ٧٠% ی ڕووبەری سەر زەوی ئاوە، لەو ڕێژەیەش ٩٧.٥% ی ئاوی سوێرە کە خۆی لە ئۆقیانوس و دەریاکاندا دەبینێتەوە و، تەنھا ١% ی ئاوی شیرینە کە خۆی لە ڕووبار و دەریاچەکان و ئاوی ژێر زەویدا دەبینێتەوە" .

سەرجەم شارستانێتیە کۆنەکان لە کەناری ڕووبار و نزیک سەرچاوەکانی ئاو بونیادنراون، ھەروەک شارستانیەتی دۆڵی دوو زێ لە عێراق و دۆڵی نیل لە میسر.

لە ئێستادا ئاو بووە بە بەشێک لە کێشە و خەمی دانیشتوانی سەرزەوی، پێنج یەکی دانیشتوانی سەر زەوی بەدەست قەیرانی ئاوی پاک و شیرینەوە دەناڵێنن و شەڕ و ململانێی جھیانیش لە ئایندەدا بەھەمان شێوە لەسەر کۆنترۆڵکردی سەرچاوەکانی ئاوە .

1530 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2016

بابەتی زیاتر