داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاو بكه‌ره‌ هۆكارێك بۆ ته‌ندروستیه‌كی‌ باش

ھەمووکات بۆ بەدەستھێنانی پێستێکی جوان و پاک و بۆ رزگاربون لەچەوری پەنا دەبەینە بەر دیتۆکس بەڵام پێویست بەوە ناکات چونکە رێگا چارەی ئاسانتر ھەیە.
بەیانیان لەدوای بەخەبەر ھاتن و بەر لەنان خواردن باشترە کوپێک ئاو بخۆیتەوە بەو جۆرە و لەدوای تێپەربونی یەک مانگ ھەست دەکەیت کەچالاکتری لەپێشووتر و کۆئەندامی ھەرست باشترە و ئاوسانی نەماوە چونکە ئاوەکە کۆڵۆن و گەدە و ریخۆڵەکانیش پاک دەکاتەوە.
ئەمەش ھاوکاریت دەکات لەدابەزاندنی کێش و بەدەستھێنانی پێستێکی ناسک لەدوای مانگێک ئەگەر بەردەوام بیت لەسەری، ئەگەر رۆژانەش دوو لیتر ئاو بخۆیتەوە ئەوا دەبینیت لەشت وشک نابێت و ئەندامەکانیشی زۆر بەباشی کاردەکەن.
بۆیە بەر لەنان خواردن بە نیو سەعات دوو کوپ ئاو بخۆرەوەە و بەر لەراھێنانیش یەک کوپ ئاو و دوای وەرزش کردنیش یەک کوپ ئاو بخۆرەوە.
کاتێ ھەست بەتەمەڵی و ماندوێتییش دەکەیت ھەوڵ بدە کوپێک ئاو بخۆیتەوە تا چالاک بیتەوە بەدڵنیاییەوە دەرکەوتنی پەڵە و زیبکە لەسەر پێستی خانمان دەبێتە ھۆی بێزارکردنی خانمان و بەشوێن ھۆکاری رزگارکردن دەگەرین لەو پەڵەیە کەرووخساری ناشرین کردوون.
بەڵام دەبێ بزانن کەبونی پەڵە لەسەر ھەر شوێنێک ئاماژەیەکە بۆ گرفتێک:
١.    پەڵە لەنێوانی برۆکانت و سەرووی لوتدا ئاماژەی بونی گرفتە لەجگەردا، ئەمەش مانای ئەوەیە کەلەشتان ناتوانێ ژەھرەکان بکاتە دەرەوە.
٢.    پەڵە لەسەر روومەت و لوت، نیشانەی نیگەرانییە و لەم کاتەشدا باشترە رۆژانە وەرزش بکرێت بەرێژەی سێ جار لەھەفتەیەکدا بۆ ئارامی دەروونی.
٣.    پەڵەی سەر دەم یان چواردەوریی ئاماژەیە کەخواردنێکی زۆر تیژ یان ترشتان خواردوە.
٤.    پەڵەی سەر روومەتەکانت ئاماژەیەکە کەدەستی میکرۆبیتان داوە لەدەم و چاوتانەوە


1490 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2016

بابەتی زیاتر