داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خوت له‌ خواردنی‌ شه‌كر به‌ دوور بگره‌


به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ پزیشكی‌، به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ شه‌كر له‌ ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كاندا مه‌ترسیه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ و جگه‌ر كه‌مده‌بێته‌وه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی‌ نوێ ده‌ریخستووه‌، دوورخستنه‌وه‌ی شه‌كر له‌ ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كاندا ته‌نها بۆ 9 ڕۆژ، ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ره‌و باشتر ده‌بات. چونكه‌ شه‌كر ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی په‌ستانی خوێن له‌ له‌شدا و هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ بۆ قه‌ڵه‌وبوون به‌تایبه‌تی له‌ منداڵاندا.

دكتۆر ڕۆبه‌رت لۆستینگ خاوه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت: به‌هۆی كه‌مخواردنی شه‌كره‌وه‌ له‌ ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كاندا ئاستی كۆلیسترۆل له‌ خوێندا كه‌مده‌بێته‌وه‌. چونكه‌ كالۆری شه‌كر مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌وری‌ و مه‌ترسیه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و دڵ و جگه‌ر له‌ مرۆڤدا زیاد ده‌كات.

2965 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2016

بابەتی زیاتر